ئەگەری بەڕێوەچوونەوەی هەڵبژاردنیی پەرلەمانی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i372154-ئەگەری_بەڕێوەچوونەوەی_هەڵبژاردنیی_پەرلەمانی_لە_سەرزەوینە_داگیرکراوەکان
ڕێبەری پارتی زایۆنیی"ئیسرائیل ماڵی ئێمە" ڕایگەیاند، ئەگەری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نوێی پەرلەمانی هەیە لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2019 13:58 Asia/Tehran
  • ئەگەری بەڕێوەچوونەوەی  هەڵبژاردنیی پەرلەمانی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان

ڕێبەری پارتی زایۆنیی"ئیسرائیل ماڵی ئێمە" ڕایگەیاند، ئەگەری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نوێی پەرلەمانی هەیە لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی چوارشەممەی کەناڵی ئەلمەیادین، "ئاویگدۆر لیبرمەن" رێبەری پارتی "ئیسرائیل ماڵی ئێمە" و وەزیری پێشووی جەنگی ئیسرائیل، داکۆکی لە "بنیامین نەتانیاهۆ" یان "بەنی گانتس"ی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕەت کردەوە.

لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل کە سیپتەمبەری ڕابردوو بەڕێوە چوو، دوو پارتی لیکود بەسەرۆکایەتی "بێنیامین نەتانیاهۆ" و "شین و سپی" بە سەرۆکایەتی "بەنی گانتس" زۆرترین کورسییان بەدەست هێنا، بەڵام هێشتا هیچکام لەو دوو پارتە سەرەکییەی رژیمی زایۆنی نەیانتوانیوە لەگەڵ پارتەکانی دیکە، هاوپەیمانییەک پێک بێنن کە زیاتر لەنیوەی کورسیەکانی پەرلەمانی لەدەستدا بێ.

لەهەمان کاتدا، پاش بێ ئاکامیی نەتانیاهۆ، سەرۆکی رژیمی زایۆنی، بەنی گانتس سەرۆکی هاوپەیمانی شین و سپی کردە بەرپرسی پێکهێنانی کابینە، بەڵام مۆڵەتی٢٨رۆژەی گانتسیش خەریکە کۆتایی پێ دێ و کابینەی نوێ جارێ پێک نەهاتووە.

بێتوو گانتس بێ ئاکام بێ، بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردنەکان، تەنیا ڕێگایە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی ئیسرائیل.