برینداربوونی لانیکەم سێ فەلەستینی بەزەبری گولـلەی سەربازانی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i372497-برینداربوونی_لانیکەم_سێ_فەلەستینی_بەزەبری_گولـلەی_سەربازانی_زایۆنی
لەئەنجامی هێرشی سەربازانی رژیمی زایۆنی بۆسەر فەلەستینیان لە بەیت لەحم ، هەڵکەوتوو لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن، لانیکەم سێ فەلەستینی بەزەبری گولـلە، بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2019 14:57 Asia/Tehran
  • برینداربوونی لانیکەم سێ فەلەستینی بەزەبری گولـلەی سەربازانی زایۆنی

لەئەنجامی هێرشی سەربازانی رژیمی زایۆنی بۆسەر فەلەستینیان لە بەیت لەحم ، هەڵکەوتوو لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن، لانیکەم سێ فەلەستینی بەزەبری گولـلە، بریندار بوون.

بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ سەربازانی زایۆنی رۆژی سێ شەممە بەهێرش بۆسەر بەیت لەحم دوو شارومەندی فەلەستینیشیان قۆڵبەست کرد.

زایۆنییەکان بۆ گەیشتن بەئامانجە پاوانخوازانەکانیان رۆژانە هێرش دەکەنە سەر ناوچە جیاجیاکانی فەلەستین وفەلەستینیان بە ئیدیعای پڕووپوچ قۆڵبەست دەکەن.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، شارۆچکە نشینانی زایۆنی بە هێرش بۆسەر باخەکانی زەیتونی فەلەستینیان لە شارۆچکەی "سبستیە" لەباکوری رۆژاوای نابلۆس، باخەکانی زەیتونیان سوتاند.

لەئەنجامی ئەو پەلامارەدا، خەساری قورس لە وەرزێرانی فەلەستینی کەوت.

هێرشی شارۆچکە نشینانی زایۆنی بۆسەر باخ و کێڵگەی فەلەستینیان لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە رژیمی داگیرکەری زایۆنی بە دەسبەسەرداگرتنی زەوی و زاری خەڵکی فەلەستین هەوڵیەتی شارۆچکەسازی لەو سەرزەوینانە پەرە پێ بدات.

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان دیسەمبەری٢٠١٦ بە پەسەندکردنی بڕیارنامەی٢٣٣٤، وێڕای شەرمەزار کردنی ئەو کردەی زایۆنییەکان، خوازیاری ڕاگرتنی شارۆچکەسازی بوو بەڵام رژیمی زایۆنی بەپاڵپشتیی حکومەتی ئەمریکا هەروا درێژەدەدا بەئەنجامدانی تاوانکارییەکانی.