تەقە کردن لە ناوچەی عەسیری عەرەبستان نۆ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i381540-تەقە_کردن_لە_ناوچەی_عەسیری_عەرەبستان_نۆ_کوژراوو_برینداری_لێ_کەوتەوە
پۆلیسی ناوچەی عەسیری باشووری عەرەبستان باسی کوژران و بریندار بوونی نۆ کەسی کرد لە ڕووداوێکی تەقەکردن دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 27, 2020 20:31 Asia/Tehran
  • تەقە کردن لە ناوچەی عەسیری عەرەبستان نۆ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە

پۆلیسی ناوچەی عەسیری باشووری عەرەبستان باسی کوژران و بریندار بوونی نۆ کەسی کرد لە ڕووداوێکی تەقەکردن دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، پۆلیسی عەرەبستان ڕایگەیاند: ڕۆژی سێ شەممە لە ڕووداوێکی تەقەکردن دا لە ناوچەی عەسیر ٦ کەس کوژران و ٣ کەسیش بریندار بوون.

لە بارەی ھۆکاری ئەم تەقەتفەنگە ھێشتا زیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.

عەرەبستانی سەعودی گەورەترین ھاوردەکاری چەکە لە جیھاندا.

بە پێچەوانەی یاسای پاوانی چەک لە عەرەبستاندا، کەچی زۆرێک لە شارومەندانی ئەم وڵاتە چەکیان پێیەو لە ڕێ و ڕەسمی جۆربەجۆر بەکاریان دێنن.