جیھادی ئیسلامی: شەھید سولەیمانی ڕۆڵێکی بنەمایی لە ھێزمەند کردنی خۆڕاگری لە کەرتی غەززەدا ھەبوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i381581-جیھادی_ئیسلامی_شەھید_سولەیمانی_ڕۆڵێکی_بنەمایی_لە_ھێزمەند_کردنی_خۆڕاگری_لە_کەرتی_غەززەدا_ھەبوو
نوێنەری بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە لوبنان وێڕای پێداگرتن لە سەر ڕۆڵی کارای سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ھێزمەند کردنی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە، وتی: خۆڕاگریی غەززە توانی سستەک بوونی بەرەی نێوخۆی ڕژێمی زایونی ئاشکرا بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 28, 2020 23:10 Asia/Tehran
  • جیھادی ئیسلامی: شەھید سولەیمانی ڕۆڵێکی بنەمایی لە ھێزمەند کردنی خۆڕاگری لە کەرتی غەززەدا ھەبوو

نوێنەری بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە لوبنان وێڕای پێداگرتن لە سەر ڕۆڵی کارای سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ھێزمەند کردنی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە، وتی: خۆڕاگریی غەززە توانی سستەک بوونی بەرەی نێوخۆی ڕژێمی زایونی ئاشکرا بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی ئەلقودس، «ئیحسان عەتایا» نوێنەری بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە لوبنان، بە دەربڕینی ئەمەی کە خۆڕاگری توانی سوپای ڕژێمی زایونی کە وەک سوپایەکی لەشکان نەھاتوو باسی دەکرا، بشکێنێ، وتیشی: سەرکردەکانی ڕژێمی زایونی لە ھێزی موشەکەکانی خۆڕاگری تۆقیون.

عەتایا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی یەکگرتنی تاقمە فەلەستینییەکان وتیشی: یەکانگیربوونی ھەڵوێستی فەلەستینییەکان ھۆکارێکی بنەماییە لە شکست ھێنانی «سەودای سەدە» و پێشگرتن بە جێبەجێ کرانی بڕگەکانی.

نوێنەری بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە لوبنان جەختی کرد: ئەمریکاو ڕژێمی زایونی دوای ئەوەی کە لە ڕاپەڕاندنی پیلانی «سەودای سەدە» لە ڕێگای ئاساییەوە شکستیان ھێنا، بەلای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی دا بایان دایەوە.

«ئیحسان عەتایا» وتیشی: شاندەرەکان وا دەردەخەن کە پرۆژەی زایونیستی_ ئەمریکی ڕووی لە شکست ھێنانی یەکجارییەو خۆڕاگریش بەرەو سەرکەوتنی یەکجاری ھەنگاو ھەڵدەگرێت.