ئاب 31, 2020 09:54 Asia/Tehran
  • هێرشی خۆفڕیی یەمەنیەکان بۆسەر فڕگەی

هەواڵدەریی فەرمیی عەرەبستان دوێشەو(یەکشەممە) ڕایگەیاند، سوپاو گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن هێرشێکی خۆفڕییان ئەنجام داوە بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی"ئەبها" لە پارێزگای عەسیر هەڵکەوتوو لە باشوری عەرەبستان.

 

هەواڵدەریی فەرمیی عەرەبستان بەگێڕانەوە لە "ترکی المالکی" وتەبێژی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی هەواڵی هێرشی خۆفڕیی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بۆسەر فڕۆکەخانەی ئەبها، ئیدیعای کرد: هێزەکانی هاوپەیمانی سەعودی ، خۆفڕێکی تەقینەوەییان پێوشوێن گرتووەو تێکیان شکاندووە.

فڕۆکەخانەی ئەبها لەباشووری عەرەبستان پێشتریش لەلایەن یەکەکانی خۆفڕی ومووشەکیی سوپاو گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن کرابۆ ئامانج.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی رۆژی یەکشەممە دوبارە ناوچە ئاوەدانەکان لە پارێزگای "مەئریب" و"جوف" و"بەیزا"ی یەمەنیان بۆردومان کرد.

کەناڵی هەواڵیی ئەلمەسیرەی یەمەن ڕایگەیاند؛ فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی ناوچەکانی"ماهلیە" و"مدغل" ی سەربە پارێزگای مەئریب، ناوچەی "ئەلحەزم" لە پارێزگای جوف وناوچەی "وەلەد رەبیع" لە پارێزگای "بەیزا"ی یەمەنیان کردۆتە ئامانج.

سەرپەیڤ