داکۆکیی دەوڵەتی یەمەن لە کێشەی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i387289-داکۆکیی_دەوڵەتی_یەمەن_لە_کێشەی_فەلەستین
دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن لە ئاراستەی داکۆکیکردن لە کێشەی فەلەستین ناوی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پێتەختی وڵاتەکەی لە ناوی ئیماراتییەوە بۆ ناوی فەلەستینی گۆڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 11:38 Asia/Tehran
  • داکۆکیی دەوڵەتی یەمەن لە کێشەی فەلەستین

دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن لە ئاراستەی داکۆکیکردن لە کێشەی فەلەستین ناوی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پێتەختی وڵاتەکەی لە ناوی ئیماراتییەوە بۆ ناوی فەلەستینی گۆڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی فارس، «تەھا ئەحمەد موتەوەکل» وەزیری تەندروستیی یەمەن، ناوی نەخۆشخانەی «زاید بن سوڵتان» دامەزرێنەری میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانی کە لە گەڕەکی «ڕەوزە» لە دەروازەی باکووریی سەنعادا ھەڵکەوتووە بۆ نەخۆشخانەی «فەلەستین» گۆڕی.

ئەم بڕیارەی دەوڵەتی یەمەن بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و ڕژێمی زایونی و داکۆکی لە کێشەی فەلەستین دراوە.

دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن بەرلەمەش لە سەنعای پێتەخت شەقامێکی بەناوی فەلەستینەوە کردبوو.