مۆسکۆ ئامادەی میوانداری لە گروپە فەلەستینیەکانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i387699-مۆسکۆ_ئامادەی_میوانداری_لە_گروپە_فەلەستینیەکانە
ئەندامێکی باڵای بزووتنەوەی خۆڕاگریی فەلەستین ( حەماس) باسی ئامادەیی روسیا دەکات بۆ میوانداری لە دانیشتنی رابەرانی فەلەستینی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2020 18:57 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ ئامادەی میوانداری لە گروپە فەلەستینیەکانە

ئەندامێکی باڵای بزووتنەوەی خۆڕاگریی فەلەستین ( حەماس) باسی ئامادەیی روسیا دەکات بۆ میوانداری لە دانیشتنی رابەرانی فەلەستینی .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی شەھاب ، موسا ئەبوومەزروق رۆژی یەکشەممە لە توویتەردا نووسی : لە سەردانی مۆسکۆ ، میخاییل بۆگدانۆڤ نوێنەری سەرۆکی روسیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناڤین گوتی مۆسکۆ دەتوانێ میوانداری دانیشتنی رابەرانی فەلەستینی بێت . 

نابراو بە گێڕانەوە لە بۆگدانۆڤ گوتیشی مۆسکۆ بە ئاڕاستەی داکۆکی لە یەکڕیزی نیشتمانیی و ھاوبەشی سیاسی و بەرەنگاربوونەوەی گەڵاڵەکانی نەھێشتنی گەلی فەلەستین ئەنجام دەبێت . 

دانیشتنی گروپە فەلەستینیەکان بەر لەوە لە دووی ئەیلوول بە ئامادەبوونی سکرتێران و رابەرانی 14 بزووتنەوەی فەلەستینی لەوان ئیسماعیل ھەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس لە بەیرووت بەڕێوەچوو .