دابەزینی پێگەی جەماوەریی نەتانیاهوو لە نێو زایۆنیەکان دا
تشرینی یهکهم 17, 2020 08:37 Asia/Tehran
زۆرینەی بەشداربووان لە راپرسیەکی رۆژنامەیەکی ئیسراییلی ، خوازیاری دوورخستنەوەی بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیی لە پۆستی سەرۆک وەزیریی بوون .
بە پێی راپرسیی رۆژنامەی مەعاریو کە رۆژی هەینی ئەنجامەکەی بڵاوبووەوە ، سەتی 54 ی بەشداربووان لەو راپرسیەدا ، خوازیاری دوورخرانەوەی نەتانیاهوو بوون .
بەپێی ئەم راپرسیە ، سەتی 28 ی دەنگدەران بەپارتی لیکود لە هەڵبژاردنەکانی مارسی رابردوو کە سەرۆکایەتیەکەی لە ئەستۆی نەتانیاهوویە و سەتی 57 ی دەنگدەران بە هاوپەیمانیی پارتی راستگری ئەترافی بە سەرۆکایەتی نەفتالی بێنت ، خوازیاری دوورخستنەوەی نەتانیاهوو لە دەسەڵاتن .
بە پێی نووسینی ئەم رۆژنامەیە، خۆشەویست بوونی نەتانیاهوو لە نێو زایۆنیەکان بە توندی دابەزیوە و گەیشتووەتە ئاستێکی بێ وێنە .