یەکەم سەردانی شاندی فەرمیی ئیمارات بۆ سەرزەوییە داگیرکراوەکان ، سەرباری ناڕەزامەندی دەربڕینی فەلەستینییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i388083-یەکەم_سەردانی_شاندی_فەرمیی_ئیمارات_بۆ_سەرزەوییە_داگیرکراوەکان_سەرباری_ناڕەزامەندی_دەربڕینی_فەلەستینییەکان
سەرچاوەکانی فەلەستین باسی گەییشتنی یەکەم شاندی ئیماراتی بۆ سەرزەوییە داگیرکراوەکانیان کردووە سەرباری ناڕەزامەندیی توندی فەلەستینییەکان بەرامبەر بە ئاسایی کرانەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونمی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2020 14:37 Asia/Tehran
  • یەکەم سەردانی شاندی فەرمیی ئیمارات بۆ سەرزەوییە داگیرکراوەکان ، سەرباری ناڕەزامەندی دەربڕینی فەلەستینییەکان

سەرچاوەکانی فەلەستین باسی گەییشتنی یەکەم شاندی ئیماراتی بۆ سەرزەوییە داگیرکراوەکانیان کردووە سەرباری ناڕەزامەندیی توندی فەلەستینییەکان بەرامبەر بە ئاسایی کرانەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونمی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی جرۆزاڵم پۆست، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە شاندێکی میرنشینە یەکگرتووە عەرە بییەکان داگری کۆمەڵێک لە کاربەدەستان لەوانە «عوبەید حەمید تائیر» ڕاوێژکاری ڕاوێژکار لە بواری کاروباری دارایی و «عەبدوڵڵا بن تەوق» وەزیری ئابووریی ئیمارات سەردانی ھەرێمی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونییان کردووە.

بڕیارە لە ڕەوتی ئەم سەردانە بە ئامادە بوونی«بنیامین ناتانیاھۆ» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی چەندین ڕێککەوتننامە لە نێوان ھەردووک لادا واژۆ بکرێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دەرکرانی ڤیزەی بەلاش بۆ گەشت کردن لەو ڕێککەوتنانەی نێوان ڕژێمی زایونی و ئیمارات دەبێت. بڕێک لە سەرچاوەکانیش ڕایانگەیاندووە کە لەم سەردانەدا ،« ستیڤ منوچین» وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و «ئاوی بێرکویتز» نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیاش ئامادەی دیدارەکان دەبن.