کاردانەوەی حەماس بەرامبەر بە سەردانی شاندەکەی ئیمارات بۆ لای کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i388134-کاردانەوەی_حەماس_بەرامبەر_بە_سەردانی_شاندەکەی_ئیمارات_بۆ_لای_کاربەدەستانی_ڕژێمی_زایونی
وتەبێژی بزوتنەوەی حۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس» بەرامبەر بە سەردانی شاندی فەرمیی ئیمارات بۆ لای کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی کاردانەوەی پیشان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2020 16:12 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی حەماس بەرامبەر بە سەردانی شاندەکەی ئیمارات بۆ لای کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی

وتەبێژی بزوتنەوەی حۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس» بەرامبەر بە سەردانی شاندی فەرمیی ئیمارات بۆ لای کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی کاردانەوەی پیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی «ئەلعەھد»ی لوبنان، «حازم قاسم» وتەبێژی بزوتنەوەی حۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس» ڕۆژی چوارشەممە وتی: شاندەکەی ئیمارات لە کاتێکدا سەدانی فەلەستینی داگیرکراوی کردووە کە سوپای ئەم ڕژێمە غەززەو سووریا بوردومان دەکات.

وتەبێژی حەماس وتیشی: ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی، ئەم ڕژێمە بۆ بەردەوام کردنی دەست درێژکاری و سیاسەتی پەرە پێ دانی شارۆچکەسازییەکانی ڕووقایم تر دەکات.

شاندێکی فەرمی لە لایەن ئیماراتەوە بە دوو وەزیری ئەم وڵاتە دوێنێ گەییشتنە فەلەستینی داگیرکراوو ھاوکات سوپای ڕژێمی زایونی ناوچەگەلێکی کەرتی غەززەی بوردومان کرد.