کاردانەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوای فەلەستین لە بارەی چوونی سازشکەران بۆ مزگەوتی ئەقسا
ئەنجومەنی باڵای فەتوای فەلەستین چوونی دەستەیەک لە سازشکەران ھاوڕێ لەگەڵ کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی بۆ مزگەوتی ئەقسایان شەرمەزار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی قودس، ئەنجومەنی باڵای فەتوای فەلەستین ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: چوونی سازشکەران بۆ مزگەوتی ئەقسا لەگەڵ چوونی نایاسایی و بەردەوامی لەشکریانی ڕژێمی زایونی و شارۆچکەنشینەکان بۆ ئەم مزگەوتە ھیچ جیاوازییەکی نییە.
ئەنجومەنی باڵای فەتوای فەلەستین جەختی لەوەش کردەوە کە، مزگەوتی ئەقسا بەس ھی موسڵمانانەو چوونەنێو ئەم مزگەوتە بۆ ئەوانەی وا بەنیازی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی دان جێگای قەبووڵ نییە.
ئەنجومەنی باڵای فەتوای فەلەستین ھەروەھا لە بارەی شوێنھاتی مەترسیداری گەشتی ئەم خائینانەو شوێن دانانی نەرێنیی ئەو ھەنگاوەیان لەسەر ئاسایشتی مزگەوتی ئەقسا وشداریی دا.
شاندێکی ئیماراتی ڕۆژی سێ شەممە بە داکۆکیی لەشکریانی ڕژێمی زایونی چوونە نێو مزگەوتی ئەقساوە کە خەڵکی قودس لە مزگەوتەکە وەدەریان نان.