تشرینی یه‌که‌م 26, 2020 20:15 Asia/Tehran
  • پەلاماری سەرلەنوێی ئەرتەشی یەمەن بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبھای عەرەبستان

وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن دوای تێپەڕینی رۆژێک لە پەلامار بۆسەر فڕۆکەخانەی ئەبھای عەرەبستان ، ھەواڵی پەلاماری سەر لەنوێ بۆسەر ئەم فڕۆکەخانەی راگەیاند .

گروپی ئه‌نساروڵای یه‌مه‌ن ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، له‌رێگه‌ی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانه‌وه‌ و له‌ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێردا، دوجار ئه‌بهای سعودیه‌یان کردوه‌ته‌ ئامانج.

یه‌حیا سه‌ریع وته‌بێژی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی حوسیه‌کانی سه‌ر به‌ ئه‌نساروڵای یه‌مه‌ن رایگەیاند ، له‌رێگه‌ی هێزی ئاسمانی و فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی جۆری 2Kه‌وه‌، له‌کاتژمێرێکدا دوجار فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌بهای نێوده‌وڵه‌تی سعودیه‌یان کردوه‌ته‌ ئامانج.

وتیشی، "ژماره‌یه‌ک بریندار له‌و بۆردومانانه‌ی سه‌ر سعودیه‌کان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌وردی ژماره‌یان نه‌زانراوه‌".

حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن له‌مانگی (ئه‌یلول/9)ی ساڵی 2014-ه‌وه‌ حکومه‌تی یه‌مه‌نیان کۆنترۆڵکردوه‌ و له‌و کاته‌شه‌وه‌ روبه‌روبونه‌وه‌ی سه‌ربازیی نێوان هێزه‌کانی یه‌مه‌ن که‌ له‌لایه‌ن سعودیه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌کرێت له‌گه‌ڵ حوسییه‌کان به‌رده‌وامه‌.

سەرپەیڤ