وەزیری دەرەوەی یەمەن : ئێران ھاندەری دامەزرانی ئاشتییە لە یەمەن دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i389627-وەزیری_دەرەوەی_یەمەن_ئێران_ھاندەری_دامەزرانی_ئاشتییە_لە_یەمەن_دا
وەزیری دەرەوەی یەمەن، ئامادە بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕەوتی سیاسیی یەمەنی بە ھاریکارو یارمەتیدەری دامەزرانی ئاشتی لەم وڵاتە زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2020 18:25 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی یەمەن : ئێران ھاندەری دامەزرانی ئاشتییە لە یەمەن دا

وەزیری دەرەوەی یەمەن، ئامادە بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕەوتی سیاسیی یەمەنی بە ھاریکارو یارمەتیدەری دامەزرانی ئاشتی لەم وڵاتە زانی.

«ھیشام شەرەف» وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی یۆنیوز وتی: ھێندێک لایەن ئێران بە پڕچەک کردنی یەمەن تۆمەتبار دەکەن و وا دەنوێنن کە گوایە ئێران ھۆکاری توند بوونەوەی پێکدادانەکانە، بەڵام ئێران ئەوەی سەلماندووە کە ھۆگری دامەزرانی ئاشتی و ئەھوەنییە لە یەمەن دا.

وەزیری دەرەوەی یەمەن پێی داگرت: یەمەنییەکان دەیانەوێ وڵاتەکەیان وڵاتی ئاشتی بێت و ئەم شەڕە تێکدەرانەیە ژیانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و دراڤیی خەڵک لەنێو نەبات، کەچی بۆ عەرەبستان و ئیمارات کاول کردنی یەمەن قەت گرینگ نییە.

شەرەف وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو ئامێرە ھەرە گرینگانەیە بۆ گەیاندنی دەنگی یەمەن بە جیھان و بە ھیواین ئێران ڕۆڵێکی گرینگ و کاراتر لەم بارەیەوە بگێڕێت.