ئۆردۆن تیرۆری شەھید«موحسین فەخری زادە»ی ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i389808-ئۆردۆن_تیرۆری_شەھید_موحسین_فەخری_زادە_ی_ئیدانە_کرد
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئۆردۆن شەوی دووشەممە تیرۆری شەھید«موحسین فەخری زادە» زانای ناڤۆکیی ئێرانی ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2020 00:19 Asia/Tehran
  • ئۆردۆن تیرۆری شەھید«موحسین فەخری زادە»ی ئیدانە کرد

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئۆردۆن شەوی دووشەممە تیرۆری شەھید«موحسین فەخری زادە» زانای ناڤۆکیی ئێرانی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئۆردۆن وێڕای ئیدانە کردنی تیرۆری زانای ناڤۆکیی ئێران، خوازیاری ھەوڵی بەکۆمەڵ بوو بۆ پێشگرتن بە توند بوونەوەی ئاڵۆزیەکان.

تیرۆریستە چەکدارەکان ئێوارەی ڕۆژی ھەینی ترۆمبیلەکەی ھەڵگری  «موحسین فەخری زادە»سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران و لە زانای ھەڵکەوتەی پیشەسازیی ناڤۆکیی ئەم وڵاتەیان دایە بەر پەلامارو شەھیدیان کرد.

ھەتا ئێستا زۆرێک لە وڵاتان لەوانە ڕووسیا، ڤەنزۆئیلا، ئەفریقیای باشووری و ئیمارات و تورکیاش تیرۆری «شەھید فەخری زادە» زانای ناڤۆکیی ھەڵکەوتەی ئێرانیان ئیدانە کردووە.