توڕەیی جەماوەری عەرەبستان لە بەر تێکدرانی مزگەوتی شێعەکان لە «عەوامیە»
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i390138-توڕەیی_جەماوەری_عەرەبستان_لە_بەر_تێکدرانی_مزگەوتی_شێعەکان_لە_عەوامیە
جەماوەری عەرەبستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا توڕەیی خۆیانیان لە تێکدرانی مزگەوتی ئیمامی حسەین(ع) لە «عەوامیە» دا بە ھۆی ڕژێمی ئالی سەعودەوە ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2020 01:11 Asia/Tehran
  • توڕەیی جەماوەری عەرەبستان لە بەر تێکدرانی مزگەوتی شێعەکان لە «عەوامیە»

جەماوەری عەرەبستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا توڕەیی خۆیانیان لە تێکدرانی مزگەوتی ئیمامی حسەین(ع) لە «عەوامیە» دا بە ھۆی ڕژێمی ئالی سەعودەوە ڕاگەیاند.

فەرمانبەرانی ڕژێمی ئالی سەعود ڕۆژی دووشەممە مزگەوتی ئیمامی حسەین(ع)یان لە شاری «عەوامیە»  لە ناوچەی «قەتیف» بە تەواوی تێک دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی میھر، جەماوەری عەرەبستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا داوای پێشگرتن بە بەردەوامیی دڕندەکاریی ئالی سەعود دژی شێعەکانی ئەم وڵاتەیان کردووەو ڕایانگەیاندووە کە، ئەم مزگەوتە کە شەھید «نەمر باقر نەمر» وتاری تیادا دەخوێندەوە، ھەر ئەو مزگەوتەیە کە تاج و تەختی «مەلیک سەلمان» پاشای سەعودیی خستبووە لەرزە.

کاربەرانی عەرەبستانی جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ھەتا کاتێک کە تغوتییەکان سوکایەتی بە سەرزەوینی حەرەمەین و پیرۆزایەتییەکانی بکەن، بڵێسەی ڕاپەڕینەکەی «شێخ نەمر» ناکوژێتەوە.