ئیسماعیل ھەنیە: خۆڕاگری باشترین بژاردەیە بۆ کۆتایی ھاتن بە داگیرکاری
سەرۆکی مەکنەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) وتی: لە ڕوانگەی گەلی فەلەستینەوە خۆڕاگری باشترین بژاردەیە بۆ کۆتایی ھێنان بە داگیرکاری.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «ئیسماعیل ھەنیە» سەرۆکی مەکنەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) ڕایگەیاند: دەوڵەتی «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕێگای «سەودای سەدە»و یان ھەمان «سەودای شەیتان»و پیلانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بەنیازی لەبار بردنی ئارمانی فەلەستینە.
ھەنیە وتیشی: لە وەھا ھەل و مەرجێکدا کە کێشەی فەلەستین بەرەوڕووی ھەڕەشەی لەبیربردنەوە بووەتەوە، دەبێ ڕێککەوتنێکی ستراتژی بۆ خەبات و خۆڕاگری لە بەرامبەر داگیرکەران بکرێت.
بزوتنەوەی حەماش ڕۆژی شەممەش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وشداریی دا کە، داگیرکەرانی زایونی لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیەکانیان بۆ پەرە پێ دانی دەست درێژکاری دژی قودس و مزگەوتی ئەقسا کەڵک وەردەگرن.