گریفیتس: ئەمریکا با لە بڕیارەکەی لە بارەی «ئەنسارۆڵڵا»وە بکشێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i391635-گریفیتس_ئەمریکا_با_لە_بڕیارەکەی_لە_بارەی_ئەنسارۆڵڵا_وە_بکشێتەوە
نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، داوای لە دەوڵەتی ئەمریکا کرد کە لەو بڕیارە دوژمنکارانەیەی دژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، بکشێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 14, 2021 23:36 Asia/Tehran
  • گریفیتس: ئەمریکا با لە بڕیارەکەی لە بارەی «ئەنسارۆڵڵا»وە بکشێتەوە

نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، داوای لە دەوڵەتی ئەمریکا کرد کە لەو بڕیارە دوژمنکارانەیەی دژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، بکشێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، «مارتین گریفیتس» نوێنەری ڕێمخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن، ڕۆژی پێنج شەممە جەختی کرد: ناساندنی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا وەک ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستی لە لایەن ئەمریکاوە کاریگەرییەکی ترسناکی لە سەر تەواوی لایەنە تێکھەڵچووەکان دەبێت.

«گریفیتس» داوای لە دەوڵەتی ئەمریکا کرد کە ھەرچی خێراتر لەو بڕیارەی دژی بزوتنەوەی جەماوەریی ئەنساروڵڵای یەمەن لە بەر ڕەھەندگەلی مرۆڤانە پاشگەز بێتەوە.

«مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: ئەم وەزارەتخانەیە بڕیاری داوە ئەنساروڵڵا لە ڕیزی «ڕێکخراوە تیرۆریستییە دەرەوەییەکان» بە کۆنگرێس بناسێنێ. وتەکانی «پەمپێئۆ» لەگەڵ کاردانەوەی بەربڵاوی یەمەنیەکان و وڵاتان و کەسایەتی و تاقمە جۆربەجۆرەکانی جیھانیشدا بەرەوڕوو بووەوە.