بیسترانی زرمەی تەقینەوە لە «ڕیاز»ی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i392157-بیسترانی_زرمەی_تەقینەوە_لە_ڕیاز_ی_عەرەبستان
بڕێک لە سەرچاوەکانی سەعودی باسی بیسترانی زرمەی تەقینەوەیەکی گەورەیان کردووە لە «ڕیاز»ی پێتەختی عەرەبستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2021 08:00 Asia/Tehran
  • بیسترانی زرمەی تەقینەوە لە «ڕیاز»ی عەرەبستان

بڕێک لە سەرچاوەکانی سەعودی باسی بیسترانی زرمەی تەقینەوەیەکی گەورەیان کردووە لە «ڕیاز»ی پێتەختی عەرەبستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران«ئیسنا» بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، جەماوەرو ھەڵسوڕاوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عەرەبستانی سەعودی ڕۆژی سێ شەممە گرتەیەکیان بڵاو کردەوە کە تیای دا زرمەی تەقینەوەیەکی گەورە لە «ڕیاز»دا دەبیسترێت.

سپۆتنیک ھێشتا لە بارەی ڕاست و دروست بوونی ئەم ھەواڵە دڵنیایی دەرنەبڕیوە.

بە قسەی ھەڵسوڕاوانی سەعودی ئەم گرتەیە ساتی پێ و شوێنگرتنی موشەکێک بە ئاسمانی «ڕیاز»ەوە پیشان دەدات.

ھێشتا دەنگ و باسێکی زیاتر لەم بارەیەوە بڵاو نەبووەتەوە.