پەیامی پیرۆزبایی عوممان بە بۆنەی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i392750-پەیامی_پیرۆزبایی_عوممان_بە_بۆنەی_ساڵگەڕی_سەرکەوتنی_شۆڕشی_ئیسلامیی_ئێران
سوڵتانی عوممان ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی لە خەڵک و کاربەدەستانی ئێران پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2021 19:41 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی عوممان بە بۆنەی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران

سوڵتانی عوممان ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی لە خەڵک و کاربەدەستانی ئێران پیرۆز کرد.

«ھەیسەم بن تاریق» سوڵتانی عوممان ئەمڕۆ چوارشەممە بە ناردنی پەیامێک بۆ «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، وێڕای پیرۆزبایی کردنی چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، بۆ جەماوەری ئێران ئاواتی تەندروستی ، بەختەوەری و گەشەو پێشکەوتنی خواست.

بەرلەمەش کاربەدەستانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە ناردنی پەیامگەلێکی جیاجیا بۆ سەرۆک کۆماری ئێران، گەییشتنی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییان پیرۆز کرد بوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ دەھەمی فڤزیەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە بە ڕابەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە).