کاولکردنی 178 بینای سڤیلی فەلەستینیەکان لە لێواری رۆژاوا لە لایەن رژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i392835-کاولکردنی_178_بینای_سڤیلی_فەلەستینیەکان_لە_لێواری_رۆژاوا_لە_لایەن_رژێمی_زایۆنی
نوسینگەی ھاواھەنگیی کاروباری مرۆیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ زەویە فەلەستینیەکان رایگەیاند رژێمی زایۆنی لە سەرەتای ئەم ساڵی زایینیەوە تا ئێستا 178 بینای نیشتەجێبوونی فەلەستینیەکانی لە لێواری رۆژاوا روخاندووە یان فەرمانی کاولکردنی داوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 13, 2021 06:46 Asia/Tehran
  • کاولکردنی 178 بینای سڤیلی فەلەستینیەکان لە لێواری رۆژاوا لە لایەن رژێمی زایۆنی

نوسینگەی ھاواھەنگیی کاروباری مرۆیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ زەویە فەلەستینیەکان رایگەیاند رژێمی زایۆنی لە سەرەتای ئەم ساڵی زایینیەوە تا ئێستا 178 بینای نیشتەجێبوونی فەلەستینیەکانی لە لێواری رۆژاوا روخاندووە یان فەرمانی کاولکردنی داوە .

نوسینگەی ھاواھەنگیی کاروباری مرۆیی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی ھەینی لە راپۆرێک دا جەختی کردەوە ، کاولکردن و دەست بەسەرداگرتنی ماڵی فەلەستینیەکان بە دەستی رژێمی زایۆنی بووەتە ھۆی ئاوارەبوونی 259 کەس لەوان 140 منداڵ . 

ئەم دامەزراوەی سەر بە رێکخراوی نەتەوەکان وتووشیەتی ، رژێمی زایۆنی لەم دواییانەدا 9 بنەماڵە بریتی لە 60 فەلەستینی بۆ وێنە 35 منداڵی بە ھۆی کاولکردنی ماڵ و حاڵیان لە ناوچەی دۆڵی ئەردەن ئاوارە کردووە . 

ئەم دامەزراوەی سەر بە رێکخراوی نەتەوەکان وشداریدا ، ژیانی ئەم بنەماڵانە بە ھۆی سەرمای زۆر و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کۆچکردنی بە زۆرەملی ، لەبەردەم مەترسیدایە .