داعش شان بە شانی ھێزەکانی عەرەبستانی سەعودی بەشداریی شەڕی یەمەن دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i393064-داعش_شان_بە_شانی_ھێزەکانی_عەرەبستانی_سەعودی_بەشداریی_شەڕی_یەمەن_دەکات
تاقمی تیرۆریستیی داعش دانی ناوە بە بەشداری کردنی لە ئۆپراسیۆنی سەربازی و شەڕی دژی «ئەنساروڵڵا»ی یەمەن لە ناوچەی «ماریب».
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 18, 2021 16:12 Asia/Tehran
  • داعش شان بە شانی ھێزەکانی عەرەبستانی سەعودی بەشداریی شەڕی یەمەن دەکات

تاقمی تیرۆریستیی داعش دانی ناوە بە بەشداری کردنی لە ئۆپراسیۆنی سەربازی و شەڕی دژی «ئەنساروڵڵا»ی یەمەن لە ناوچەی «ماریب».

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی «ئەلخەبەرۆلیەمەنی»، تاقمی تیرۆریستیی داعش ئەمڕۆ پێنج شەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: چەکدارانی ئەم تاقمە ھێرشێکیان بۆ سەر مۆڵگەکانی «ئەنساروڵڵا»ی یەمەن لە بەرەی «ئەلکەسارە» دەست پێ کردووەو کۆمەڵێک لە چەکدارانی ئەم بزوتنەوەیەیان کوشتووەو یان برینداریان کردوون.

پێشتر ھێندێک لە میدیاکان وایان بڵاو کردبووەوە کە ھێندێک لە بەرپرسانی داعش و قاعیدە بۆ بەرنگار بووەنەوەی خەباتکارانی «ئەنساروڵڵا» خۆیانیان گەیاندووەتە «ماریب»

پێکدادانەکان لە «ماریب» لە چەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە ھاوکات لەگەڵ زاڵ بوونی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن سەربە «ئەنساروڵڵا» بە سەر بنکەی سەربازیی «موفەل»ی ھاوپەیمانیی سەعودی لە «سەراواح»ی پارێزگای «ماریب» دەستی پێکراوە.

جێگای ئاماژەیە ڕێکخراوەکانی فریاگوزارو مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە، شاری «ماریب» بەم زووانە دەکەوێتە ژێر دەستەڵاتی ھێزەکانی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن سەربە «ئەنساروڵڵا».