خەڵاتی دە ملیارد دۆلاریی ئیمارات بۆ ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i393983-خەڵاتی_دە_ملیارد_دۆلاریی_ئیمارات_بۆ_ڕژێمی_زایونی
ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی باسی پێکھێنانی سندوقێکی دە میلیارد دۆلاریی کردووە بۆ سەرمایەنانەوە لە ئیسرائیل دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 12, 2021 10:52 Asia/Tehran
  • خەڵاتی دە ملیارد دۆلاریی ئیمارات بۆ ڕژێمی زایونی

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی باسی پێکھێنانی سندوقێکی دە میلیارد دۆلاریی کردووە بۆ سەرمایەنانەوە لە ئیسرائیل دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی ئیمارات«وام»، «بنیامین ناتانیاھۆ» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «موحەممەد بن زایید ئالی نەھیان» پاشمیری ئەبوزەبی سەربارەت بە پەرە پێ دانی پەیوەندیی دوولایەنە وتووێژی کرد.

دوای ئەم پەیوەندییە ئیمارات ڕایگەیاند ، سندوقێکی بە بایی سەرەتایی دە ملیارد دۆلار بۆ سەرمایەنانەوە لە کەرتەکانی وزە، ئاو، گەردوون، تەندروستی و تەکنۆلۆژیای کشت و کاڵ لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان دامەزراندووە.

ئەم سندوقە بەمەبەستی پەرە پێ دران و ھێزمەند کردنی ھاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان ئەبوزەبی و تەلەبیب پێک دێت کە سەرچاوەدراڤییەکانیشی لە لایەن کەرتی تایبەتی و دەوڵەتیی ئیماراتەوە دابین دەکرێت.