بەکرێگیراوانی سەعودی لە «تەعیز»دا دەیان کوژراوو برینداریان لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i394294-بەکرێگیراوانی_سەعودی_لە_تەعیز_دا_دەیان_کوژراوو_برینداریان_لێ_کەوتەوە
لە پێکدادانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لەگەڵ بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانی سەعودی لە پارێزگای «تەعیز» دەیان کەس لە بەکرێگیراوانی ئەم ھاوپەیمانییە کوژران و یان بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 19, 2021 04:35 Asia/Tehran
  • بەکرێگیراوانی سەعودی لە «تەعیز»دا دەیان کوژراوو برینداریان لێ کەوتەوە

لە پێکدادانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لەگەڵ بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانی سەعودی لە پارێزگای «تەعیز» دەیان کەس لە بەکرێگیراوانی ئەم ھاوپەیمانییە کوژران و یان بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، بنکەی ڕاگەیاندنی شەڕی یەمەن باسی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس لە بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاریی سەعودی_ئەمریکیی کردووە لە ئەنجامی ھێرشی ئەم بەکرێگیراوانە بۆ سەر ناوچەی «ئەلکەدحە»لە پارێزگای «تەعیز».

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ھێزە ھاوبەشەکانی یەمەن باسی سەندنەوەی ناوچەگەلێکی بەربڵاوو ڕاوەدوونانی ئەو بەکرێگیراوانەی ھاوپەیمانیی سەعودییان کردووە کە خەریکی ھەڵاتن بوون.

ئەم ئاڵوگۆڕانە لە کاتێکدایە کە بنکەی ناسراو بە «ژووری ئەفسەرانی پەیوەندی» ڕایگەیاندووە کە ٤١ نمونەی پێشێلکرانی ئاگربڕ لە ناوچەی «حودەیدە» لە ڕێگای ھێرشی موشەکی، تۆپخانەو ١١٠ نمونەی بەزاندنی ئاگربڕیش بە کەڵک وەرگرتن لە چەک و چۆڵی جۆربەجۆر تۆمار کراوە.

شەڕی ھاوپەیمانیی سەودی دژی یەمەن ٢٦ی مارس دەچێتەنێو حەوتەمین ساڵی خۆیەوە. ئەم شەڕە ھەتا ئێستا ١٧ ھەزار کوژراوو ڕدەیان ھەزار برینداری و نزیکەی چوار ملوێن ئاوارەشی لێ کەوتووەتەوە.