گەمیەکەی نۆکەندی سوێز راست کرایەوە
ئادار 29, 2021 13:33 Asia/Tehran
کۆمپانیای "یٔێنچ کیپ" بۆ خزمەتگوزاری بار لەسەر هەژماری خۆی لە "تویتەر" رایگەیاند، کەشتی بارهەڵگری زەبەلاحی "یٔێڤەرگیڤن" کە لە نۆکەندی سوێز چەقی بەستبوو یٔەمڕۆ دووشەممە سەر یٔاو خراویەوە و راست کرایەوە.
پێگەی "VesselFinder" بۆ چاودێری جموجووڵی کەشتییە جیهانییەکان رایگەیاند، بۆ یەکەمین جار کەشتی "یٔێڤەرگیڤن" لە دوای چەقبەستنی لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە جارێکی دیکە راستبوویەوە و 10 کەشتی راکێشان بەشداری لە پرۆسەکە کرد.
یٔاژانسی "بلۆمبێرگ"یش یٔاماژەی پێدا، سەرباری سەریٔاوکەوتنی کەشتییەکە بەڵام دیار نییە کەی یٔەو نۆکەندە بە رووی کەشتییەکانی دیکە دەکرێتەوە و زیاتر لە 450 گەمی چاوەڕوانی کردنەوەی نۆکەندەکەن.
جێی ئاماژەیە داخرانی نۆکەندی سوێز رۆژانە زیانی نزیکەی 10 ملیار دۆلاریی بۆ بازرگانیی جیھانی ھەیە.