کوژرانی فەرماندەرێکی باڵای ھاوپەیمانیی سەعودی لە پێکدادان لەگەڵ ھێزەکانی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i395056-کوژرانی_فەرماندەرێکی_باڵای_ھاوپەیمانیی_سەعودی_لە_پێکدادان_لەگەڵ_ھێزەکانی_یەمەن
سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی کوژرانی «موحەممەد حەرمەلی» لە فەرماندەرانی باڵای ھاوپەیمانیی سەعودییان کردووە لە تێکھەڵچوون لەگەڵ ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2021 06:26 Asia/Tehran
  • کوژرانی فەرماندەرێکی باڵای ھاوپەیمانیی سەعودی لە پێکدادان لەگەڵ ھێزەکانی یەمەن

سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی کوژرانی «موحەممەد حەرمەلی» لە فەرماندەرانی باڵای ھاوپەیمانیی سەعودییان کردووە لە تێکھەڵچوون لەگەڵ ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، وەزرارەتی بەرەڤانیی دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم ھەواڵە، ڕایگەیاند: سەرلەشکر «حەرمەلی» لە تێکھەڵچوون لە گەڵ حوسییەکان «ئەنسارۆڵڵا» لە ماریب کوژراوە.

سەرلەشکر «حەرمەلی» فەرماندەری مەڵبەندی حەوتی سەربازیی ھاوپەیمانی سەعودی بووە.

بەرلەمەش «ئەمین وائیلی» فەرماندەری مەڵبەندی سەربازیی شەشەمی ھاوپەیمانیی سەعودی لە دەڤەری ماریب لە تێکھەڵچوون لە گەڵ سوپاو لێژنەجەماوەرییەکانی یەمەن کوژرا بوو.

شەڕی ھاوپەیمانیی سەعودی دژی یەمەن ٢٦ی مارسی ڕابردوو چووە حەوتەمین ساڵی خۆیەوە.