پەلاماری ھێزەکانی پەلاماری ھێزەکانی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن بۆسەر دامەزراوەکانی ئارامکۆی عەرەبستان
نیسان 12, 2021 21:43 Asia/Tehran
وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی پەلامار بۆسەر دامەزراوەکانی کۆمپانیای حکومەتیی نەوتی سعودی دەکات لە جەددە و جەبیل .
بە پێی راپورتی ئاژانسی دەنگوباسی مێھر ، یەحیا سەریع وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ دوشەممە لەسەر توویتەر نووسی ، بە 17 خۆفڕ و دوو موشەکی بالستیک پەلاماریان کردووەتە سەر عەرەبستان و پاڵاوگەکانی سعودیی ئارامکۆ لە جەددە و جەبیلیش لە ئامانجەکانی ئەم پەلامارانە بوونە .
بە گوتەی یەحیا سەریع ، ھێزەکانی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن لەم پەلامارانەدا ھەروەھا چەندین بنکەی ھەستیاری سەربازیی لە شارەکانی خەمیس مەشیت و جازان لە باشووری عەرەبستانیان پێکاوە .
کاربەدەستانی عەرەبستان تا ئێستا لەم بارەوە لێدوانیان نەبووە .