وتەبێژی حەماس : ھەڵبژاردنی فەلەستین دەبێ لە قودس بەڕێوەبچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i395464-وتەبێژی_حەماس_ھەڵبژاردنی_فەلەستین_دەبێ_لە_قودس_بەڕێوەبچێت
وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ، مل کەچکردن بۆ خواستی ئیسراییل لە بارەی بەڕێوەنەچوونی ھەڵبژاردنی فەلەستینی رەتکردەوە و گوتی ، ھەڵبژاردنی فەلەستین دەبێ لە قودس بەڕێوەبچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2021 16:24 Asia/Tehran
  • وتەبێژی حەماس : ھەڵبژاردنی فەلەستین دەبێ لە قودس بەڕێوەبچێت

وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ، مل کەچکردن بۆ خواستی ئیسراییل لە بارەی بەڕێوەنەچوونی ھەڵبژاردنی فەلەستینی رەتکردەوە و گوتی ، ھەڵبژاردنی فەلەستین دەبێ لە قودس بەڕێوەبچێت.

بە پێی راپۆرتی ئەلعەھد ، حازم قاسم وتەبێژی حەماس لە لێدوانێک دا رێگری کردنی رژێمی زایۆنی لە بەڕێوەچوونی پرێس کۆنفڕانسی ژمارێک لە بەربژارانی ھەڵبژاردنی قودسی داگیرکراوی بە نیشانەی بەردەوامیی دەستوەردانی ئاشکرای ئیسراییل لە ھەڵبژاردنەکان دا زانی . وتەبێژی حەماس ، بە ئاماژە بەوەی کە نابێ چاوەڕوانی رەزامەندیی زایونیەکان لە گەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە قودس بمێنینەوە گوتیشی ، ئەگەر پێویست بێت بۆ وەرگرتنی مافی خۆمان لەمبارەوە دەچێنە نێو تێکھەڵچوونی گشتداگر . 

بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی فەلەستین لە رێکەوتی 22ی ئایاری 2021 ، ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 31 ی ژولای و ھەڵبژاردنی ئەنجوونی نیشتمانییش 31 ی ئاب بەڕێوەبچێت .