پەلاماری یەمەنیەکان بۆسەر بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالیدی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i395724-پەلاماری_یەمەنیەکان_بۆسەر_بنکەی_ئاسمانیی_مەلیک_خالیدی_عەرەبستان
یەکینەی خوفڕی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بۆ جارێکی دیکە بنکەی مەلیک خالیدی لە پارێزگەی عەسیری عەرەبستان پێکا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 25, 2021 06:32 Asia/Tehran
  • پەلاماری یەمەنیەکان بۆسەر بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالیدی عەرەبستان

یەکینەی خوفڕی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بۆ جارێکی دیکە بنکەی مەلیک خالیدی لە پارێزگەی عەسیری عەرەبستان پێکا .

بە پێی راپۆرتی سکای نیوز ، یەحیا سەریع وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن سەرلەبەیانیی یەکشەممە جەختی کردەوە ، ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بنکەی مەلیک خالیدی سەر بە ھاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودییان لە خەمیس مەشیت بە خۆفڕی قاسف کەی توو پێکاوە و ئەم لێدانە زۆر ورد بووە . 

 وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن گوتیشی ، پێکانی بنکەکانی سعودی وڵامێکی ئاسایی و یاسایی بە توندبوونی دەستدرێژیەکان و گەمارۆی ھەمەلایەنەی سەر وڵاتی یەمەنە . 

بەر لەوە محەمەد ناسر عاتفی وەزیری بەرگریی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن جەختی کردەوە ، ئەگەر ھاوپەیمانیی سعودی بیھەوێ درێژە بدات بە گەمژەیی خۆی لە دەستدریژیی بۆسەر یەمەن ، ستراتژیای دیکە جێبەجێ دەکرێ.