ئامادە بوونی ھەزاران نوێژخوێنی فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i396434-ئامادە_بوونی_ھەزاران_نوێژخوێنی_فەلەستینی_لە_مزگەوتی_ئەقسا
ھەزاران فەلەستینی سەرباری داسەپێندرانی بەرتەسکی لەلایەن ڕژێمی زایونی و سنووربەزاندنی بەردەوامی ئەم ڕژێمە، نوێژی جێژنیان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێ ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2021 08:09 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی ھەزاران نوێژخوێنی فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا

ھەزاران فەلەستینی سەرباری داسەپێندرانی بەرتەسکی لەلایەن ڕژێمی زایونی و سنووربەزاندنی بەردەوامی ئەم ڕژێمە، نوێژی جێژنیان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێ ھێنا.

فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامیی قودس ڕایگەیاند: بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە ھەزراران نوێژخوێنی فەلەستینی کە سەری قودس و گردوپەڕی و یان لە کەرنی ڕۆژئاوا ھابوونە مزگەوتی ئەقسا، بە ھەڵدانی دروشمی «اللە اکبر» چوونە حاسەی مزگەوتی ئەقساوە.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامیی قودس، لەشکریانی ڕژێمی زایونی ڕێگرییان کرد لە چوونە ژوورەوەی سەدان فەلەستینیی دیکە بۆ مزگەوتی ئەقسا و تەنیا ماوەی پەڕینەوە لە بوارگەکانی کەرتی ڕۆژئاوایان بە کەسانی بەساڵا چوو دا ھەتا ڕوولە شاری قودس بکەن.

نوێژخوێنانی فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا ھاوکاری داکۆکی لە  دانیشتووانی قودس و غەززەو ھەروەھا یارمەتی دانی خەباتکاران و مزگەوتی ئەقسایان بەرز کردەوەو بۆ خەڵکی غەززەو خۆڕاگریی فەلەستین نزایان کرد.