ھەڵمەتی موشەکیی یەمەن بۆ سەر کۆمپانیای «ئارامکۆ»و فڕگەی «نەجران»ی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i396438-ھەڵمەتی_موشەکیی_یەمەن_بۆ_سەر_کۆمپانیای_ئارامکۆ_و_فڕگەی_نەجران_ی_عەرەبستان
وتەبێژی ھێزەچەکدارەکانی یەمەن باسی ھەڵمەتی بەربڵاوو ھاوبەشی یەکە موشەکی و خۆفڕەکانی ئەم وڵاتەی کرد بۆ سۆەر کۆمپانیای «ئارامکۆ»و فڕگەەی «نەجران» لە عەرەبستانی سەعودی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2021 09:08 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی موشەکیی یەمەن بۆ سەر کۆمپانیای «ئارامکۆ»و فڕگەی «نەجران»ی عەرەبستان

وتەبێژی ھێزەچەکدارەکانی یەمەن باسی ھەڵمەتی بەربڵاوو ھاوبەشی یەکە موشەکی و خۆفڕەکانی ئەم وڵاتەی کرد بۆ سۆەر کۆمپانیای «ئارامکۆ»و فڕگەەی «نەجران» لە عەرەبستانی سەعودی.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «مەسیرە»، «یەحیا سەریع» وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند: ئەم ھەڵمەتە ھاوبەشە بە کەڵک وەرگیران لە حەوت موشەکی باڵستیک لە چەشنی «بەدر» و «سەعیر» و پێنج خۆفڕی لە چەشنی «قاسیف 2K » ئەنجامی گرتووە و ئامانجەکانی خۆیانیان پێکاوە.

بە وتەی وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن، ئەم ھەڵمەتە لە ئاراستەی مافی ئاسایی و ڕەوای یەمەن بۆ وەڵامدانەوەی توندکرانەوەی دەست درێژکاری و گەمارۆی بەردەوامی سەر گەلی ئەم وڵاتە ئەنجامی گرتووە.

یەکشەممەی ڕابردووش ھەر یەکەی خۆفڕی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بنکەی «مەلیک خالید» لە پارێزگای «عەسیر»لە دباشووری عەرەبستانیان کردە ئامانج.