شەپۆلی نوێی پەلاماری موشەکیی هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستنی بۆسەر ناوچە داگیرکراوەکان
سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی رابردوو راپۆریاندا ، شەپۆلی نوێی هاویشتنی موشەکەکانی موقاوەمەی فەلەستینی بۆسەر ئەشکول لە رۆژاوای نەقەب لە ناوچەداگیرکروەکان ئەنجام بوو .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، هاوکات لە گەڵ تێگرتنی ئەم موشەکانە ، ئاژیری مەترسیی لە شارۆکە جیاجیاکان لەوان چەندین ناوچەی باشوور و رۆژهەڵاتی ئەسدوود لێدراوە .
جیا لەوە ە ناوچەکانی عەسقەلان و شاروکە زایۆنی نشینیەکان لە دەوربەری کەرتی غەززەش کەوتونە بەر موشەک .
سرایا قودسیش وێڕای پشتڕاستکردنەوەی پەلاماری موشەکیی بۆسەر ئەسدوود رایگەیاند ، ئەم شارە کەوتووەتە بەر شەپۆلێکی نوێ و بەرفراوانی موشەکیی .
شایەتحاڵان رایانگەیاند ، لە ئەنجامی لێکەوتنی موشەک لە عەسقەلان ، گرمەی چەندین تەقینەوە بیستراوە .
ئاڤیخای ئەدرعی وتەبێژی ئەرتەشی رژێمی زایۆنی دوێشەو راگەیاند : تاقمەکانی خۆڕاگریی نزیکەی 12 هەزار موشەکیان لە ئیسراییل گرتووە .
وتیشی ئەو قەبارە لە موشەک تێگرتن لە مێژووی ئیسراییل دا بێ وێنەیە .