حەماس: هێشتا دەستی موقاوەمە لە گۆڕینەوەی یەخسیران پڕە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i397999-حەماس_هێشتا_دەستی_موقاوەمە_لە_گۆڕینەوەی_یەخسیران_پڕە
بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: "یەکینەی لەسێبەردا" لە "کتائیب عزالدین القسام" لقی سەربازیی ئەو بزووتنەوە هەروا چەندین لەشکریی داگیرکەری ئیسرائیلی وەک یەخسیر لەدەست دایەو چاوەڕوانی ڕێککەوتنێکی نوێیە بۆ ئاڵووێری دیلەکان وئازادکرانی یەخسیرانی فەلەستینی لە گرتووخانەکانی رژیمی زایۆنی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 26, 2021 17:38 Asia/Tehran
  • حەماس: هێشتا دەستی موقاوەمە لە گۆڕینەوەی یەخسیران پڕە

بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: "یەکینەی لەسێبەردا" لە "کتائیب عزالدین القسام" لقی سەربازیی ئەو بزووتنەوە هەروا چەندین لەشکریی داگیرکەری ئیسرائیلی وەک یەخسیر لەدەست دایەو چاوەڕوانی ڕێککەوتنێکی نوێیە بۆ ئاڵووێری دیلەکان وئازادکرانی یەخسیرانی فەلەستینی لە گرتووخانەکانی رژیمی زایۆنی.

 

مەروان عیسا جێگری "محمد الضیف" فەرماندەری گشتیی کتائیب القسام یش پێشتر وتبووی؛ دۆسییەی یەخسیرانی فەلەستینی و ئازادکرانیان لە گرتووخانەکانی داگیرکەری ئیسرائیلی گرینگیەکی تایبەتی بۆ بزووتنەوەی حەماس هەیە.

"گلعاد شالیت" لەسالی٢٠٠٦دا لەلایەن کتائیب القسام گیراو لەساڵی٢٠١١ لەگەڵ١٠٢٧یەخسیری فەلەستینی ئاڵووێری پێکرا.

هەڵمەتی گرتنی شالیت، گۆڕانێکی مەزن دێتەئەژمار لەمەڕ توانای سەربازی، ئاسایشی و مەیدانیی موقاوەمەی فەلەستین چونکە یەکەی لەسێبردای القسام، پاش گرتنی ئەو لەشکرییەی زایۆنیست، توانی بۆ ماوەی پێنج ساڵ ناوبراو بشارێتەوەو شکستێکی گەورە بوو بۆ دەم و دەزگەی ئاسایشی و هەواڵگریی داگیرکەران کە نەیانتوانی لەوماوەدا، شوێنی شاردنەوەی بدۆزنەوە.