حیزبوڵڵای لوبنان چوار خۆفڕی ئیسرائیلی خستە خوارەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i398152-حیزبوڵڵای_لوبنان_چوار_خۆفڕی_ئیسرائیلی_خستە_خوارەوە
بڕێک لە سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە باسی لە نێو برانی چوار خۆفڕی ڕژێمی زایونییان کرد بە ھۆی حیزبوڵڵای لوبنانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 01, 2021 01:31 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵای لوبنان چوار خۆفڕی ئیسرائیلی خستە خوارەوە

بڕێک لە سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە باسی لە نێو برانی چوار خۆفڕی ڕژێمی زایونییان کرد بە ھۆی حیزبوڵڵای لوبنانەوە.

کەناڵی «سابرین نیوز»ی عێراق ڕایگەیاندووە، ھێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان  بەرنگاری چوار خۆفڕی ڕژێمی زایونی بوونەوە کە لە دەریاوە بەرەو گەڕەکی «مازی» لە بەیرووتی پێتەختی لوبنان دەڕۆیشتن و ھەر چواریان خستنە خوارەوە.

ھێشتا وردیاتێکی زیاتر لەم پەیوەندییەدا بڵاو نەبووەتەوە. ڕژێمی زایونی بەردەوام ھەرێمی ئاسمانی، دەریایی و زەوینیی لوبنان دەبەزێنێ. ئەم ڕژێمە ھەروەھا جاری واشە ئاسمانی لوبنان بۆ پەلاماردانی سووریا بەکار دێنێ.

لوبنان بەردەوام لە کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان داوای کردووە کە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو سنوور بەزاندنانەی وشداریی بە ڕژێمی زایونی بدەن و ڕێگر بن لە بەردەوام کرانی.