شەھیدکرانی فەلەستینیەک لە تەقەی زایۆنیەکان ، پەلاماری ئاسمانیی بۆسەر غەززە
کاربەدەستانی فلەستینی رۆژی شەممە باسی شەھیدکرانی فەلەستینیەکیان کرد بە ناوی فەرید عەلی حەسەن لە تەقەی راستەوخۆی لەشکەریانی زایۆنی .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین رایگەیاند : عەلی حەسەن کە بیست ساڵان بوو لە میانی لێکدانی نێوان دانیشتوانی گوندی قەسرا و زایۆنیە داگیرکەرەکان شەھیدکرا .
کاربەدەستانی فەلەستینی رایانگەیاند ھێزە داگیرکەرەکان راستەوخۆ فیشەکیان لە سینگی ئەو لاوە داوە و شەھیدیان کردووە .
گوندی قەسرا لە نزیک نابلۆسە .
لە لایەکی دیکەوە فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی رژێمی زایۆنی ، شەوی رابردوو ، له‌ڕێگه‌ی فڕۆکه‌ی جه‌نگیه‌وه، ژماره‌یه‌ک پێگه‌ی هێزه‌کانی فه‌ڵه‌ستینیان له که‌رتی غه‌ززه بۆردومانکرد.
روسیا الیوم بڵاویکرده‌وه، فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل، ژماره‌یه‌ک پێگه‌ی هێزه‌کانی فه‌ڵه‌ستینیان له باکوری رۆژئاوای که‌رتی غه‌ززه له ناوچه‌ی سودانیه بۆردومانکردوه.
.تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌کانی بۆردومانه‌که‌ی سوپای رژێمی زایۆنی له که‌رتی غه‌ززه رانه‌گه‌یه‌ندراوه و به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانیش، ژماره‌یه‌ک باڵه‌خانه خاپورکراون.