کوژرانی ڕاوێژکاری وەزیری فێرکاریی ڕژێمی زایونی
ئاب 15, 2021 16:10 Asia/Tehran
سەرچاوە میدیاییەکان باسی کوژرانی ڕاوێژکاری وەزیری فێرکاریی ڕژێمی زایونییان کردووە لە باکووری سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی عەرەب ٤٨، «ساھیر ئیسماعیل» ڕاوێژکاری وەزیری فێرکاریی ڕژێمی زایونی ڕۆژی یەکشەممە لە ناوچەی «عەکا» لە باکووری سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین کەوتە بەر ھەڵمەتێکی چەکدارانەو کوژرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، چەکداران لە کاتێکدا کە «ساھیر ئیسماعیل» لە ترۆمبیلەکەی دا دانیشت بوو، دەستیان لێ کردەوەو کوشتیان.
«ساھیر ئیسماعیل» لە کەسایەتییەکانی نزیکی وەزیری بواری دادەڤانیی ڕژێمی زایونیش بوو.
لە ئێستادا پۆلیسی ڕژێمی زایونی لێکڵینەوە لە بارەی کوژرانی «ساھیر ئیسماعیال»ی دەست پێ کردووە بەڵام تا ئەم کاتە ھیچ وردیاتێک لەم پەیوەندییەدا بڵاو نەبووەتەوە.
سەرپەیڤ