خاپوور کرانی ھەمدیسانی گوندی «عەراقیب» بۆ سەدو نەوەدو دووھەمین جار
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i400345-خاپوور_کرانی_ھەمدیسانی_گوندی_عەراقیب_بۆ_سەدو_نەوەدو_دووھەمین_جار
ڕژێمی زایۆنی بۆ سەدو نەوەدو دووھەمین جار ھەڵیکوتایە سەر گوندی فەلەستینیی «عەراقیب» لە سارای «نەقەب»و خاپووری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2021 17:27 Asia/Tehran
  • خاپوور کرانی ھەمدیسانی گوندی «عەراقیب» بۆ سەدو نەوەدو دووھەمین جار

ڕژێمی زایۆنی بۆ سەدو نەوەدو دووھەمین جار ھەڵیکوتایە سەر گوندی فەلەستینیی «عەراقیب» لە سارای «نەقەب»و خاپووری کرد.

ژمارێک لە لەشکەریانی زایۆنی ڕۆژی پینج شەممە بەھۆی چەند شۆفەڵێکەوە هەڵیکووتایە سەر گوندی «عەراقیب» و ئەو ماڵانەی وا فەلەستینییەکانی ئەم ناوچەیە سازیان کردبوو، تێکڕووخاند.

ڕژیمی زایۆنی ھەر لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە بە نیازی کاولکردنی گوندی «عەراقیب» و دابڕکردنی زەوی وزاری فەلەستینییەکانی ئەم ناوچەیەوە بووە، ھەر بۆیە بەمەبەستی گوشارھێنان بۆ دانیشتووەکانی ھەتائێستا ١٩٢ جار ماڵەکانی کاول کردوون و سەرباری ئەمەش،دانیشتووانی ئەم گوندە سوورن لە سەر مانەوەیان لەم شوێنە دا پێداگرن و حەزبە چۆڵ کردنی ناکەن .

 گوندی «عەراقیب» لە سارای «نەقەب» دایە و رژیمی زایۆنی بە هەر شێوەیەک هەوڵی کاولکردن و کۆچاندنی دانیشتووانی دەدات ھەتا بتوانێ زەوی وزارەکانی ئەم گوندە بۆ پەرەدان بە شارۆچکە چێکردن بۆ داگیر کارای بەکار بێنێ.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا بە ئێستا گوندی «عەراقیب» ١٠ جار کاولکراوە، کەچی هەرجارەش دانیشتووانەکەی ئەو ماڵانەیان سەرلەنوێ سازکردووەتەوە و ئامادە نین ماڵەکانیان بەجێ بێڵن.