سیخوڕی کردنی کۆمپانیەکی ئیسرائیلی بەسەر تەلەفۆنی دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i403182-سیخوڕی_کردنی_کۆمپانیەکی_ئیسرائیلی_بەسەر_تەلەفۆنی_دیپلۆماتکارە_ئەمریکییەکانەوە
کۆمپانیای "NSO"ی ئیسرائیلی بانگەشەی ئەوە دەکات کە پڕۆگرامێکی سیخوڕییان بەناوی "پێگاسوس" دروست کردوە و لەڕێیەوە تەلەفۆنی ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییانەیان ھاک کردوە کە لە دەرەوەی وڵات کار دەکەن
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2021 09:40 Asia/Tehran
  •  سیخوڕی کردنی  کۆمپانیەکی ئیسرائیلی بەسەر تەلەفۆنی دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکانەوە

کۆمپانیای "NSO"ی ئیسرائیلی بانگەشەی ئەوە دەکات کە پڕۆگرامێکی سیخوڕییان بەناوی "پێگاسوس" دروست کردوە و لەڕێیەوە تەلەفۆنی ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییانەیان ھاک کردوە کە لە دەرەوەی وڵات کار دەکەن

 

بەگوێرەی ھەواڵێکی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، کۆمپانیای ئەپڵ ھۆشداری داوەتە ١١ دیپلۆماتکاری ئەمریکا لە ھاک کردنی تەلەفۆنەکانیان لە چەند مانگی رابردوودا لەلایەن پێگاسوسەوە.

ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییانە لە ئوگەندا و وڵاتانی دیکەی رۆژھەڵاتی ئەفریقا کار دەکەن.

لەوبارەیەشەوە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە ژمارەیەک کۆمپانیا کە یەکێکیان "NSO"یە، لە مانگی رابردوودا بەتۆمەتی سیخوڕی کردن بەسەر دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان، خراونەتە لیستی رەشەوە.