سێ تەقینەوە لە "تێلاڤیڤ" و بەندەری "یافا" لە ناوچە داگیرکراوەکان ڕووی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i404142-سێ_تەقینەوە_لە_تێلاڤیڤ_و_بەندەری_یافا_لە_ناوچە_داگیرکراوەکان_ڕووی_دا
سەرچاوە مێدیاییەکان باسی بیسترانی دەنگی چەند تەقینەوەی گەورە لە تێلاڤیڤ و بەندەری یافا هەڵکەوتوو لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین دەکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2022 15:33 Asia/Tehran
  • سێ تەقینەوە لە

سەرچاوە مێدیاییەکان باسی بیسترانی دەنگی چەند تەقینەوەی گەورە لە تێلاڤیڤ و بەندەری یافا هەڵکەوتوو لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین دەکەن .

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەنگی چەند تەقینەوەی گەورە ئەمڕۆ شەممە لە تێلاڤیڤ و بەندەی یافای ئیسرائیل بیسترا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مێدیاکانی ئیسرائیل هەواڵیان دا سێ تەقینەوەی گەورە لە تێلاڤیڤ و بەندەری یافا ڕووی داوە.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ڕاپۆرتگەلێک لەسەر هاوێژرانی مووشەک لە غەززی وەرگرتووە و خەریکی تاوتوێ کردنی دۆخەکەیە. پۆلیسی ئیسرائلیش ڕایگەیاندووە کە ڕاپۆرتگەلێکی سەبارەت بە تەقینەوەیەک لە کەنارەکانی تێلاڤیڤی وەرگرتووە.

هەندێک سەرچاوەش ڕایانگەیاند کە ئەوە پەیامێکە لەلایەن گرووپە فەلەستینییەکانەوە لە غەززە هاوپەیوەند بە ئەسیر کرانی هیشام ئەبووهەواشە کە لە 138 ڕۆژ لەمەوپێشەوە مانی لە خواردن گرتووە و دۆخی ناجێگیرە.

سوپای ئیسرائیل هاوێژرانی دوو مووشەک لەلایەن غەززەی پشت ڕاست کردەوە و ڕایگەیاند مووشەکەکان لە نزیک کەنارەکانی ناوچەی تێلاڤیڤ داکەوتووە.