عیسا قاسم: بەحرەین، ئامادە بوونی زایونییەکانی پێ قەبووڵ ناکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i405430-عیسا_قاسم_بەحرەین_ئامادە_بوونی_زایونییەکانی_پێ_قەبووڵ_ناکرێت
ڕابەری شێعەکانی بەحرەین جەختی کرد، جەماوەری ئەم وڵاتە تەنانەت بۆ چرکەیەکیش ئامادە بوونی زایونیەکانی لە خاکی خۆی دا پێ قەبووڵ ناکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 15, 2022 12:06 Asia/Tehran
  • عیسا قاسم: بەحرەین، ئامادە بوونی زایونییەکانی پێ قەبووڵ ناکرێت

ڕابەری شێعەکانی بەحرەین جەختی کرد، جەماوەری ئەم وڵاتە تەنانەت بۆ چرکەیەکیش ئامادە بوونی زایونیەکانی لە خاکی خۆی دا پێ قەبووڵ ناکرێت.

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی دوێنێ دووشەممە لە ساڵگەڕی شۆڕشی ١٤ی فڤریەی بەحرەین بۆ یەکەم جار سەردانی مەنامەی کردو ئەمڕۆش چاوی بە «حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە»ی پاشاو «سەلمان بن حەمەد ئالی خەلیفە»ی پاشمیرو کوڕی دەکەوێت.

بە پێی ڕاپۆرتی نەشرە، «شێخ عیسا قاسم» ڕابەری شێعەکانی بەحرەین، ئەمڕۆ سێ شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە گەشتەکەی «نفتالی بێنێت» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی سازشکاری ئالی خەلیفە جەختی کرد: گەلی بەحرەین نەیاری ئامادە بوونی «نفتالی بێنێت» لە خاکی وڵاتەکەیەتی و پێی قەبوڵ ناکرێت.

ناوبراو ڕوو لە «نفتالی بێنێت» وتی: شۆڕشی جەماوەریی ١٤ی فڤریە و گەلی سەربەرزی بەحرەین ھەر ھەموویان لە بەرامبەر ئامادە بوونی تۆ خۆڕاگری دەنوێنن.