پاشای سەعودی کەوتەژێر پشکنینی پزیشکانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i406267-پاشای_سەعودی_کەوتەژێر_پشکنینی_پزیشکانەوە
دیوانی پاشایەتیی عەرەبستانی سەعودی ڕایگەیاند: پاشای ئەم وڵاتە ھێندێک پشکنینی سەرکەوتووی پزیشکیی بۆ کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 17, 2022 10:08 Asia/Tehran
  • پاشای سەعودی کەوتەژێر پشکنینی پزیشکانەوە

دیوانی پاشایەتیی عەرەبستانی سەعودی ڕایگەیاند: پاشای ئەم وڵاتە ھێندێک پشکنینی سەرکەوتووی پزیشکیی بۆ کراوە.

سەلمان بن عەبدولعەزیز کوڕی بیست و پێنجەمی عەبدولعەزیز دامەزرێنەری پاشایەتیی سەعودی حەوتەمین پاشای وڵاتەکەیەتی کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دەستەڵاتی گرتووەتە دەست.

بە پێی نووسینی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، دیوانی پاشایەتیی سەعودی ڕۆژی چوارشەممە وای بڵاو کردەوە کە «سەلمان بن عەبدولعەزیز» پاشای ئەم وڵاتە لە نەخۆشخانەی پسپۆڕیی مەلیک فەیسەڵی ڕیازو لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە.

دیوانی پاشایەتیی سەعودی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پشکنینەکان بۆ «سەلمان بن عەبدولعەزیز» بە سەرکەوتوویی ئەنجامی گرتووەو لە ئێستادا نەخۆشخانەی بەجێ ھێڵاوە.

پاشای سەعودی ھاوینی ساڵی ڕابردووش لە بەر ھیەوکردنی تاڵ گوێزرابووەوە بۆ نەخۆشخانەی پسپۆڕیی مەلیک فەیسەڵ لە ڕیازی پێتەختی ئەم وڵاتە.