بەشار ئەسەد سەردانی ئیماراتی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i406320-بەشار_ئەسەد_سەردانی_ئیماراتی_کرد
ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا - سانا - شەوی رابردوو ھەواڵی سەردانی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بۆ ئیماراتی راگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 19, 2022 05:11 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد سەردانی ئیماراتی کرد

ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا - سانا - شەوی رابردوو ھەواڵی سەردانی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بۆ ئیماراتی راگەیاند .

بە پێی راپۆرتی سانا ، بەشار ئەسەد رۆژی ھەینی لە میانی سەردانی بۆ ئیمارات چاوی کەوت بە شێخ محەمەد بن راشد ئالی مەکتوم سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە . 

سەرۆک وەزیرانی ئیمارات لەم دیدارەدا لە بارەی پێوەندیی دوو وڵات، ئاسۆی پێوەندیی دوو قوڵی بە تایبەت لە بەشەکانی ئابووریی ، وەبەرھێنان و تیجاری وتووێژیان کرد . 

ھێشتا راپۆرێک سەبارەت بە وردەکاریەکانی ئەم چاوپێکەوتنە بڵاونەبوەتەوە .