ڕوونکردنەوەی ئەبوزەبی لە بارەی سەردانەکەی «بەشار ئەسەد» لە ئیمارات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i406342-ڕوونکردنەوەی_ئەبوزەبی_لە_بارەی_سەردانەکەی_بەشار_ئەسەد_لە_ئیمارات
ڕاوێژکاری دیپلۆماسیانەی سەرۆکی ئیمارات پرسی گەشتەکەی سەرۆک کۆماری سووریا بۆ ئەبوزەبیی ڕوون کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 19, 2022 16:44 Asia/Tehran
  • ڕوونکردنەوەی ئەبوزەبی لە بارەی سەردانەکەی «بەشار ئەسەد» لە ئیمارات

ڕاوێژکاری دیپلۆماسیانەی سەرۆکی ئیمارات پرسی گەشتەکەی سەرۆک کۆماری سووریا بۆ ئەبوزەبیی ڕوون کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ئەنوەر قەرقاش» ڕاوێژکاری دیپلۆماسیانەی سەرۆکی ئیمارات، ڕۆژی شەممە لە توییتێکدا نووسی: گەشتەکەی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا لە نیازی ئیمارات بۆ پتەوکردنەوەی ڕۆڵی وڵاتانی عەرەبی لە دۆسیەکەی سووریا سەرچاوە دەگرێ و لە ئاراستەی بڕوای ئەم وڵاتە بە پێویستیی پەیوەندیی سیاسی، سیاسەتی کراوەو وتووێژ لە ئاستی ناوچەکەدا ئەنجامی گرتووە.

وتیشی: ئیمارات ھێشتاش لە سەر گرتنەبەری سیاسەتێکی ڕاستبینانە بە مەبەستی کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و تۆخ کردنەوەی ڕۆڵی وڵاتانی عەرەبی لە قەواخی ھەڵوێستێکی کرداری بۆ پێکھێنانی ڕێکارێک بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە بەردەوامە.

«ئەنوەر قەرقاش» ڕاوێژکاری دیپلۆماسیانەی سەرۆکی ئیمارات، وتیشی: ھەل و مەرجە ئاڵۆزەکانی ناوچەکە پێویستمەندی ھەڵوێستێکی کرداری و گونجاوە کە پەراوێزخستنی ھەوڵی وڵاتانی عەرەبی ھەڵناگرێ و بڕێک لە وڵاتان لە ھەوڵی بەرنگار بوونەوەی کێشەو دوورکەوتنەوە لە قەیران و ئاژاوەن.