بریندار بوونی ٢٠ فەلەستینی لە پەلاماری هێزی سەربازیی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i406881-بریندار_بوونی_٢٠_فەلەستینی_لە_پەلاماری_هێزی_سەربازیی_زایۆنی
پەلاماری هێزی سەربازیی زایۆنی بۆ سەر فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئەردەن ٢٠ برینداری لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2022 06:08 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی ٢٠ فەلەستینی لە پەلاماری هێزی سەربازیی زایۆنی

پەلاماری هێزی سەربازیی زایۆنی بۆ سەر فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئەردەن ٢٠ برینداری لێکەوتەوە.

 

هێزە زایۆنییەکان هێرشیان کردە سەر ئەو فەلەستینیانەی دانیشتووی گوندی "کەفەر مالیک" لە باکووری کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئەردەن کە دژ بە داگیرکاری و ڕوونانی شارۆچکەسازیی زایۆنییەکان خۆپیشاندانیان بەڕێوە بردبوو.هێزی سەربازیی زایۆنی بە هاویشتنی گازی فرمێسکهێن و گوللە تەقاندن، هێرشیان کردە سەر فەلەستینییەکان و بە پێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی خۆجێی لانیکەم ٢٠ فەلەستینی بریندار بوون.

خۆپیشاندانی هەر لەو چەشنەیش لە ناوچەی "کەفەر قەدووم" لە ڕۆژهەڵاتی "قلقیلییە" و شارۆچکەی "بەی دەجن" لە ڕۆژهەڵاتی نابلۆس بەڕێوەچوو کە سەربازانی زایۆنی هێرشیان کردە فەلەستینییەکان.

ناوەندە نێودەوڵەتییەکان لەوان ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان تاکوو ئێستا بەجاران شارۆچکەسازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینی بە نایاسایی وەسف کردووە و خوازیاری راگیردران و کۆتایی هاتنیان بوونە، داخوازێک کە بەردەوام لە لایەن زایۆنییەکانەوە ئاوڕی لێنەدراوەتەوە و بایەخی پێ نەدراوە