حەماس کاردانەوەی تورکیا و بەحرەینی لەحاند ئوپەڕاسیۆنی تەلابیب مەحکووم کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i406916-حەماس_کاردانەوەی_تورکیا_و_بەحرەینی_لەحاند_ئوپەڕاسیۆنی_تەلابیب_مەحکووم_کرد
وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس کاردانەوەی باڵوێزخانەی تورکیا لە ئیسرائیلی لە حاند ئوپڕاسیونی تەلابیب و ڕاگەیندرانی نەیاریەتی لە گەڵ ئەو ئوپڕاسیونەی مەحکووم کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2022 19:26 Asia/Tehran
  • حەماس کاردانەوەی تورکیا و بەحرەینی لەحاند ئوپەڕاسیۆنی تەلابیب مەحکووم کرد

وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس کاردانەوەی باڵوێزخانەی تورکیا لە ئیسرائیلی لە حاند ئوپڕاسیونی تەلابیب و ڕاگەیندرانی نەیاریەتی لە گەڵ ئەو ئوپڕاسیونەی مەحکووم کرد .

حازم قاسم ؛ وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە کاردانەوەی باڵوێزخانەی  تورکیا لە تەلابیب لە مەڕ مەحکووم کردنی ئوپڕاسیونی خۆڕاگریی ڕایگەیاند ئەو هەڵوێستەی تورکیا بە توندی  ئیدانە دەکات .  قاسم وەبیریشی هێنایەوە کە سیاسەتی دەسدرێژکارانەی ئیسرائیل دژی نەتەوەی فەلەستین و پیرۆزایەتیەکانی ، وێنەی تیڕوڕیسم و ڕەگەز پەرەستیە .

پەلاماری چەکدارانەی لاوێکی فەلەستینی لە شەوی هەینی بۆ سەرشاری تەلابیب بووە هۆی کوژرانی سێ کەس وحاڵی شەش کەس لە بریندارانی ئەو ئوپڕاسیونەش نالەبارڕاگەیندراوە . 

وەزارەتی دەرەوەی بەحرینیش بە دەر کردنی بەیاننامەیەک دا بە توندی ئوپڕاسیونی تەلابیبی مەحکووم کردبوو کە ئەو هەڵوێستەی دەوڵەتی بەحرەین ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی حەماس بووەتەوە .