ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی خوازیاری کۆتایی ھاتنی داگیرکاریی ئیبسرائیل لە قودس دا بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i407394-ڕێکخراوەی_ھاوکاریی_ئیسلامی_خوازیاری_کۆتایی_ھاتنی_داگیرکاریی_ئیبسرائیل_لە_قودس_دا_بوو
ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی لە سەر پێویستیی کۆتایی ھاتنی یەکجاریی داگیرکاری ڕژێمی زایونی و پێکھاتنی دەوڵەتی فەلەستین بە پێتەختایەتیی شاری قودس بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 26, 2022 17:47 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی خوازیاری کۆتایی ھاتنی داگیرکاریی ئیبسرائیل لە قودس دا بوو

ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی لە سەر پێویستیی کۆتایی ھاتنی یەکجاریی داگیرکاری ڕژێمی زایونی و پێکھاتنی دەوڵەتی فەلەستین بە پێتەختایەتیی شاری قودس بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «خەلیج ئۆنلاین»، ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە  دانیشتنێکدا ھەوڵەکانی پەیوەست بە گۆڕدرانی ڕەوشتی مێژوویی و ماقەوانیی شاری قودسی داگیرکراوی ئیدانەکردو لە سەر نایاسایی بوونی کردارەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ گۆڕینی ڕەوشتی شاری قودس پێی داگرت و تەواوی وڵاتان و دامەزراوەکانی بە قەبوڵ نەکردنی ئەو ھەنگاوانە بانگێشتن کرد.

ئەم ڕێکخراوەیە ڕژێمی داگیرکەری بە بەرپرسی تەواوی ئەو ڕووداوانە زانی کە لە سەرزەوینی فەلەستین دا ڕوو دەدات و کۆمەڵگای جیھانیی بانگێشتن کرد بۆ ئەوەی بەرپرسایەتیی کۆتایی ھێنان بە داگیرکاری و سزادانی ئەم ڕژێمە بە ئەستۆ بگرێت.

ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی لە کۆتایی دا خوازیاری ئەرکمەند کردنی ڕژێمی زایونی بوو بۆ ڕاگرتنی ھەوڵی لکاندنی قودس بە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی ئەو ڕژێمەو وتیشی: وەدی ھاتنی ئاشتی لە ڕۆژئاوای ئاسیا بە کۆتایی ھاتنی داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایونی دەست پێ دەکات.