شەھید بوونی پەیامنێرێکی کەناڵی «ئەلجەزیرە» لە جنین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i407839-شەھید_بوونی_پەیامنێرێکی_کەناڵی_ئەلجەزیرە_لە_جنین
پەیامنێرێکی کەناڵی «ئەلجەزیرە» لە ھێرشی لەشکریانی داگیرکەری قودس بۆ سەر ئوردوگای جنین شەھید بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 11, 2022 07:32 Asia/Tehran
  • شەھید بوونی پەیامنێرێکی کەناڵی «ئەلجەزیرە» لە جنین

پەیامنێرێکی کەناڵی «ئەلجەزیرە» لە ھێرشی لەشکریانی داگیرکەری قودس بۆ سەر ئوردوگای جنین شەھید بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، سەرچاوە فەلەستینییەکان باسی شەھید بوونی «شیرین ئەبو عاقیلە» پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرە لە فەلەستینیان کردووە کە لە ئەنجامی ھێرشی لەشکریانی داگیرکەری قودس بۆ سەر ئوردوگای جنین ڕوومەتی وەبەر گوللـە کەوتووە.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین و ھەروەھا کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە ھەواڵی شەھید بوونی «شیرین ئەبو عاقیلە» پەیامنێری دێرینی ئەم کەناڵەیان لە فەلەستین دا پشتڕاست کردووەتەوە.

کەناڵی ئەلجەزیرە ڕایگەیاندووە، «شیرین عاقیلە» سەرباری ئەوەش کە ھێلەکی گولەنەبڕی لە بەردا بووە، بەڵام لە بەر دەروازەی ئوردوگای جنین سەری وەبەر گولەی سەربازانی داگیرکەر کەوت و شەھید بوو.

«عەلی سەمودی» ئەندامەکەی دیکەی ستافی ھەواڵیی ئەلجەزیرەش لە تەقەی لەشکریانی داگیرکەری زایونی پێکراوە.