ئیسرائیل ھیچ دەستەڵاتێکی بە سەر شوێنەپیرۆزەکانی قودسی داگیرکراوەوە نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i407843-ئیسرائیل_ھیچ_دەستەڵاتێکی_بە_سەر_شوێنەپیرۆزەکانی_قودسی_داگیرکراوەوە_نییە
وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن وتی: ڕژێمی زایونی ھیچ دەستەڵاتێکی بە سەر شوێنەپیرۆزەکانی قودسی داگیرکراوەوە نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 11, 2022 09:11 Asia/Tehran
  • ئیسرائیل ھیچ دەستەڵاتێکی بە سەر شوێنەپیرۆزەکانی قودسی داگیرکراوەوە نییە

وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن وتی: ڕژێمی زایونی ھیچ دەستەڵاتێکی بە سەر شوێنەپیرۆزەکانی قودسی داگیرکراوەوە نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی «ئەلمەیادین»، «ئەیمەن سەفدی» وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن ڕایگەیاند: قودس سەرزەوینی قودسی داگیرکراوەو «ئیسرائیل» وەکو ھێزێکی داگیرکەر ھیچ دەستەڵاتێکی بەسەر مزگەوتی ئەقساوە نییە.

وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن، بە دەربڕینی ئەمەی کە قودسی داگیرکراو پێتەختی وڵاتی فەلەستینە، وتیشی: ھەرچەشنە ھەوڵدانێک بۆ گۆڕینی ڕەوشتی مێژوویی و مافەوانی لە پیرۆزایەتییە ئیسلامی و مەسیحی کایە کردن بە ئاگرەو ھەستی موسڵمانان دەڕووشێنێ و ناوچەکە بەرەو تەشەنە سەندنی زیاتری ئاڵۆزییەکان پاڵ پێوە دەنێت.

بە دەست پێ بوونی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ھێرشی لەشکریانی زایونی بۆ سەر جەماوەری فەلەستین لە کەرتی ڕۆژئاواو قودسی داگیرکراو پەرەی سەند.