ھێرشی دڕندانەی زایونییەکان بۆ سەر نەریتی بەڕێ کردنی تەرمی پەیامنێری فەلەستینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i407887-ھێرشی_دڕندانەی_زایونییەکان_بۆ_سەر_نەریتی_بەڕێ_کردنی_تەرمی_پەیامنێری_فەلەستینی
لەشکریانی ڕژێمی زایونی وێڕای ھەڵکوتانە سەر نەریتی بەڕێ کرانی تەرمی پەیامنێری فەلەستینی، پێشی بە بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمەکە گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2022 14:39 Asia/Tehran
  • ھێرشی دڕندانەی زایونییەکان بۆ سەر نەریتی بەڕێ کردنی تەرمی پەیامنێری فەلەستینی

لەشکریانی ڕژێمی زایونی وێڕای ھەڵکوتانە سەر نەریتی بەڕێ کرانی تەرمی پەیامنێری فەلەستینی، پێشی بە بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمەکە گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵیی «عەرەب ٤٨»، لەشکریانی ڕژێمی زایونی ئەمڕۆ ھەینی ھەڵیانکوتایە سەر نەریتی بەڕێ کرانی تەرمی «شیرین ئەبو عاقیلە» لە بەر دەم نەخۆشخانەی «ئەلفەرەنسی» لە قودسی داگیرکراوو بەشدارانی نەریتەکەیان دایە بەر جەزرەبەو لێدان.

مانگی سووری فەلەستین لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: دوابەدوای ھێرشی لەشکریانی ڕژێمی زایونی دەیان فەلەستینی بریندار بوونە.

پۆلیسی ڕژێمی زایونی تەواوی ئەو جاددەو ڕێگایانەی کە دەچوونەوە سەر نەخۆشخانەکە داخست و پێی بە ھەڵکرانی ئاڵای فەلەستین و بەرز کردنەوەی وێنەی پەیامنێرە شەھیدەکەی کەناڵی ئەلجەزیرە گرت.