"گۆچانی موسا" تۆڕی کارەبای ڕژێمی زایۆنی هاک کرد
حوزهیران 15, 2022 19:01 Asia/Tehran
گروپێکی هاککەر بەناوی "گۆچانی موسا" کە پێشتر کامێرا داخراوەکانیان لە شەقامەکانی ناوچە داگیرکراوەکان و کامێرای کۆمپانیاکانی چەکی ئیسرائیلی هاک کردبوو، ئەمجارەیان هاککردنی سەرکەوتووانەی تۆڕی کارەبای ئیسرائیلی راگەیاند.
میدیاکانی زایۆنی چەندین جار بە هێرشی ئەلیکترۆنی کراونەتە ئامانج، کە وایکردووە ماڵپەڕەکانی سەر بە کابینەی ڕژیم دابخرێن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، گرووپێکی هاککەر بە ناوی "وەکازی موسا" ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە ڤیدیۆیەکدا ڕایایگەیاندووە : "ئەمە تەنها سەرەتایەکە. . لەمەودوا زیانێکی قەرەبوو نەکراوەتان پێدەگات. سزاتان دەدەین. ئامانجەکە ڕوون و دیاریکراوە و وردە. ئەمە تەنها بەشێکی بچووکە لە دەستڕاگەیشتنمان بە تۆڕی کارەباکەتان. بەم زووانە لە تاریکی دەکەون ."
سەرپەیڤ