پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی بۆ سەر باکووری غەززە
حوزهیران 18, 2022 02:34 Asia/Tehran
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەیت حانون لە باکووری کەرتی غەززە یان بۆردومان کرد.
هێرشەکانی سوپا و میلیشیاکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەلەستین لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە؛ لە ئەنجامی ئەو هێرشانە ژمارەیەک فەلەستینی کوژراون و بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەلەستینی "وەفا" لە هەمان کات دا کە چەکدارانی ڕژێمی زایۆنی هێرشیان کردە سەر بەیت حانون لە غەززە، تانکەکانی داگیرکەرانی زایۆنیش ناوچەکانی کەرتی غەززەیان تۆپباران کردووە.
رۆژی پێنجشەممەش، سێ ماسیگری فەلەستینی لە کەرتی غەززەی گەمارۆدراودا هێرشیان کرایەسەر .
کەرتی غەززە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە لە ژێر گەمارۆی وشکانی و ئاسمانی و دەریای ئیسرائیلدایە و دانیشتووانەکەی ڕووبەڕووی کێشەی زۆر دەبنەوە.
سەرپەیڤ